خوێندکارێکی زانکۆ بە فیشەک کوژرا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرچاوەیەکی ئەمنی لە پارێزگای زیقار ڕایگەیاند، خوێندکارێکی زانکۆ لە باکوری پارێزگاکە بە فیشەک کوژرا.

ئەمڕۆ چوارشەممە 29ی ئادار، سەرچاوەیەکی ئەمنی پارێزگاکە ڕایگەیاند، چەند کەسێکی نەناسراو لە قەزای ڕیفیای باکوری پارێزگاکە، تەقەیان لە گەنجێکی 23 ساڵ کردووە و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.

ئاماژەی بەوەکرد، ئەم کارە تیرۆریە بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە نزیک زانکۆی سۆمەر ڕوویدا و حەوت فیشەک بەر خوێندکارەکە کەوت، بەبێ ئەوەی هۆکاری ڕووداوەکە بزانرێت.

جەختی لەوەشکردەوە، لەئێستادا تەرمەکە گوازراوەتەوە بۆ پزیشکی دادوەری بۆ تەواوکردنی ڕێکارە یاساییەکان و کردنەوەی لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا