سەعدی پیرە: تەنها كورد لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست مافەكانی خۆی وەرنەگرتووە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە برۆكسل-ی پایتەختی بەلجیكا رێكخراوی هاوپەیمانی پێشكەتووخواز كۆبوونەوەی دەستەی سەرۆكایەتی ئەنجامدا، لە كۆبوونەوەكەدا باس لە چۆنیەتی پاراستنی بەهاكانی هاودەنگی و دادپەروەری و ئازادی و دیموكراسی كرا، دواتر رێكخەری نوێی رێكخراوەكە هەڵبژێردرا لەگەڵ كۆمیتەی چاودێری دارایی و ئابووری .

سەعدی ئەحمەد پیرە رایگەیاند: ئێمەی كورد یەكێكین لە چوار نەتەوە سەرەكیەكەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەڵام تەنها ئێمە مافەكانی خۆمان وەرنەگرتووە بەهۆی سیاسەتی شكستخواردووی سایكس بیكۆ كە نەك بۆ كورد بەڵكو سەرچاوەی كێشەكانی عەرەب و ئیسرائیل ، شیعە و سونە ، قوبرس و چەندین كێشەی تریش .

دواتر لە قسەكانیدا سەعدی ئەحمەد پیرە ئاماژەی بە رۆڵ و پێگەی ووڵاتانی ئەندام لە رێكخراوی هاوپەیمانی پیشكەتووخواز كرد لە یارمەتیدانی عێراق و بەتایبەت هەرێمی كوردستان لە هاوكێشە نێودەوڵەتی و هەرێمایەتیەكاندا ، كە هەمیشە پاڵپشت و هاوكاری گەلی كورد بوون لە قۆناغە جیاوازەكاندا ، بەتایبەتی لە بەرزكردنەوەی توانا مرۆییەكان و پاراستنی مافی مرۆف و دواجاریش لە شەڕی دژی تیرۆردا بە چەك و راوێژكارانی سەربازی هاوكار و پشتیوانی هێزەكانی پێشمەرگە بوون لە شكستپێهێنانی داعش.

لە پەراوێزی بەشداریكردنی وەفدی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لە كۆبوونەوەكەدا چەندین كۆبوونەوەی گرنگیان لەگەڵ نوێنەری پارت و رێكخراوە جیهانییەكان ئەنجامدا.

رێكخراوی هاوپەیمانی پێشكەوتووخواز رێكخراوێكی جیهانیە و رێكخراوی پارتە سۆسیال دیموكراتەكانی جیهانە لە ساڵی 2013 لە شاری لایپزیگ لە وڵاتی ئەڵمانیا دامەزراوە و یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان ئەندامی دەستەی دامەزرێنەرە و یەكێكە لەو سێ پارتە سەرەكییەی رۆژهەلاتی ناوەڕاستە وە سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی بۆردی سەرۆكایەتی رێكخراوەكەیە

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا