راگەیەندراوێك لە مەكتەبی سیاسی یەكێتییەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە بۆنەی بیرەوەری 47 ساڵەی دامەزراندنی یەكێتی و 46 ساڵەی دەستپێكردنەوەی شۆڕشی نوێوە راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و تیایدا هاتووە: سەرۆك بافڵ ئامادەیی یەكێتی دوپاتكردەوە بۆ هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد.

لە راگەیندراوەكەی مەكتەبی سیاسی یەكێتیدا هاتووە: كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان، كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان، پێشمەرگە قارەمانەكان و تێكۆشەرانی رێی رزگاری ‌و خەباتگێڕانی ریزەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بە سڵاوێكی گەرمی هەڤاڵانەوە پیرۆزبایی بیرەوەری 47 ساڵەی دامەزراندنی یەكێتی و 46 ساڵەی دەستپێكردنەوەی شۆڕشتان لێدەكەین.

ئەوە خراوەتەڕوو، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دۆخی دژواری دوای هەرەس و بۆ سەرخستنی پرۆژەی رزگاری و سەرفرازی گەلی كوردستان و دابینكردنی ماف و داخوازییەكانی لەسەر بنچینەی مافی چارەنووس هاتە كۆڕی خەباتەوە و سەرۆك مام جەلال و هاوڕێ دامەزرێنەرەكانی دەستپێشخەریی مێژووییان كردو دوای ساڵێكیش لە دامەزراندن سەدان هەزار تێكۆشەر بوونە هەوێنی دەستپێكردنی شۆڕشی نوێ و ئەم كاروانەی كە بەردەوامە ئامانجی گەورەی بەدیهێناوە و هێشتا زۆری تریش ماوە كە بەدی بێنێت، ئەم رەوتە لە خەبات و قوربانیدان بە رێبەری سەرۆك مام جەلال و بەگیانی پیرۆزی هەزاران شەهید و رەنجی شانی سەدان هەزار تێكۆشەر گەیشتە قۆناغی فیدرالی و سەرۆك مام جەلالیش بووە یەكەم سەرۆكی هەڵبژێردراوی عێراقی دیموكرات و فیدرال.

باس لەوەشكراوە، لە كاتێكدا یادی ئەو ڕۆژە گەش و پڕ سەروەرییەی یەكێتی دەكەینەوە، رووداو گەلێكی زۆر لە سەر ئاستی جیهان و ناوچەكە و عیراق و كوردستان هاتۆتە ئاراوە كە وامان لێ دەخوازێت یەكێتی بە ڕوانینێكی نوێیەوە رۆڵی كاریگەری خۆی ببینێت و ئەركە نیشتمانی و نەتەوەییە تازەكانیش لەئەستۆ بگرێت. لەسەر ئاستی كوردستان وەك یەكێتی پابەندین بە پاراستنی یەكڕیزی هێزە سیاسییەكان تاكو ئەم كۆدەنگی و یەكگرتویەی گەلی كوردستان بكەینە بناغەی كاری هاوبەشمان لەگەڵ لایەنە عیراقیەكاندا بۆ بەشدارییەكی كارای كورد لەپرۆسەی سیاسی، تەوافوق و شەراكەت، پاراستنی ئیستحقاقە نەتەوەیی و دیموكراتیەكان لە حكومەتی داهاتووی عیراقدا. ئەم جۆرەسیاسەتە بارودۆخی چەق بەستوو و ناهەمواری وڵات ئەخاتەوە سەر ڕێچكەی راست و دروستی چارەسەركردن و رێگا بۆ گەشەپێدانی ژیان و گوزەرانی خەڵكی كوردستانیش دەكاتەوە.

مەكتەبی سیاسیی یەكێتی هێمای بۆ ئەوەشكردووە، لە كاتێكدا یادی ئەو دوو بۆنە شكۆدارە دەكەینەوە، ئەمساڵ دیداری یەكێتیی بۆ نوێبونەوەو چاكسازی تێكەڵ بە یادە مەزنەكەمان بووە، ئەم دیدارە لەڕێگەی بەشداری هەڤاڵان لە هەموو ئۆرگان و ناوچەكانەوە نەخشەرێیەكی تازەی كاركردن دەهێنێتە كایەوەو بەبڕیار و راسپاردەكانی لەسەر هەموو ئەو ئاستەنگ و ئالنگارییانە دەوەستێت و رێگا چارەی نوێ بۆ خەباتی حزبایەتی و حوكمرانی پێشنیار دەكات، تا پێكەوە ئەم ئەركە حزبی، دیموكراتی و نیشتمانییە سەر بخەین.

ئەوەشی روونكردووەتەوە، هەموومان دەزانین هەرێمی كوردستان بەرەو وەرزی هەڵبژاردنەكان دەڕواو یەكێتیی نیشتمانی كوردستانیش پشتیوانی گەرموگوڕ لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكان دەكات لە ڕێی پێداچوونەوە بەیاسای هەڵبژاردن و پێكهاتەی كۆمیسیۆن و پاكژكردنەوەی لیستی دەنگدەران، داواش دەكەین مشتومڕەكانی پەیوەست بەهەڵبژاردنەكان بەزمانێكی ئارام و هێمن بەڕێوە بچن. بۆ ئەوەی ئاشتی كوردستان زەمینەی پەرەپێدانی دیموكراسی و حوكمڕانی باشتر بخوڵقێنێ. بۆ ئەم مەبەستەش هەڤاڵ سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی ئامادەیی یەكێتی دوپاتكردەوە بۆ گفتوگۆی بنیاتنەرانە لەپێناو هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد وەك لە چەند رۆژی رابوردوو راگەیاند “بۆ ئەوەی گۆڕانكاری ڕاستەقینە لە حكومڕانی كوردستان بكەین”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا