پۆڵەتیک پرێس:
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لەماوەی یەک هەفتەدا لەلایەن بنکەی نشینگە و پاسپۆرتی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران، دەستیان گرتووە بەسەر پێنج پاسپۆرتی تەزویركراودا.
دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران ڕایگەیاند، لەماوەی یەک هەفتەدا دەستگیراوە بەسەر پێنج پاسپۆرتی تەزویرکراودا کە ھەڵگری رەگەزنامەی تورکی و سووری بوون و دەیانەویست لە دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران تێپەرببن بۆ لای ئێران.
وتیشی، “ھەڵگرانی ئەو پێنج پاسپۆرتە، نەک تەنیا پاسپۆرتیان تەزویر بووە، بەڵکوو مۆری ھاتنیان تەزویر کردبوو و لە پاسپۆرتەکانیان دابوو”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “خۆشبەختانە بە لێھاتوویی، شارەزایی و زیرەکی ئەفسەر و کارمەندانی بنکەی نشینگە و پاسپۆرتی حاجی ئۆمەران، پاش وردبینی کردن و لیکۆلینەوە توانیان پاسپۆرت و مۆری تەزویر دیاری بکەن”.