سودانی: پێداچوونەوە بەو بڕگانەدا دەکەین کە لە یاسای بودجەدا هەموارکراون

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، پێداچوونەوە بەو بڕگانەدا دەکەن کە لە یاسای بودجەدا هەموارکراون و پەسەندکراون.

ئەمڕۆ دووشەممە بەهۆی پەسەندکردنی پڕۆژەیاسای بودجەوە لە پەرلەمانی عێراق، سودانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، پیرۆزبایی ئاراستەی هاووڵاتیانی عێراق، سەرۆکایەتی و ئەندامانی پەرلەمانی عێراق دەکەم.

وتیشی، “ئەو بودجەیەی، ئەنجوومەنی وەزیران لە 13ـی ئادار دەنگی لەسەر داوه‌، ئەو كاره ‌له‌پێشینانه‌ی لەبەرچاو گرتووە کە په‌یوه‌ستن به ‌پێداویستییە سەرەكییه‌كانی تاک و خێزان و بژێویی هاووڵاتیان”.

باسی لەوەشکرد، “حكومه‌ت هەوڵدەدات خواستەکانیان به‌وه‌ی چاوەڕێی دەکەن لە حکومەت، به‌دیبهێنێت لە پڕۆژەکانی خزمه‌تگوزاری و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و ژێرخانی ئابووریدا”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا