زیاتر لە 15 هەزار كەس بەشداری لە تاقیكردنەوەی توانستی زانستی خوێندنی باڵا دەكەن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وابڕیارە سبەی دووشەممە لە سەرجەم زانكۆ حكومییەكانی هەرێمی كوردستان تاقیكردنەوەی توانستی زانستی بۆ خوێندنی دكتۆرا، ماستەر و دبلۆمی باڵا بەڕێوەبچێت و زیاتر لە 15 هەزار كەسیش داواكارییان پێشكەشكردووە بۆ خوێندن لە پسپۆرییە جیاوازەكانی زانكۆكان.

بە گوێرەی راگەیەندراوی وەزارەتی خوێندنی باڵا، ئاماری پێشكەشكاران بۆ ساڵی خوێندنی (2023-2024) بریتییە لە 15 هەزار و 728 پێشكەشكار، بەشێوەیەك بۆ خوێندنی ماستەر 11 هەزار و 382 پێشكەشكار و بۆ دكتۆرا دوو هەزار و 692 پێشكەشكار و بۆ دبلۆمی باڵای دوو ساڵەی پزیشكی 177 پێشكەشكار و بۆ دبلۆمی باڵای یەك ساڵەی ئەكادیمی هەزار و 477 پێشكەشكار بەشداری تاقیكردنەوەكان دەكەن.

دوای ئاشكراكردنی دەرئەنجامی تاقیكردنەوەی توانستی زانستی و راگەیاندنی ناوی وەرگیراوان بۆ خوێندنی دكتۆرا، ماستەر و دبلۆمی باڵا لە زانكۆ حكومییەكانی هەرێمی كوردستان، لە مانگی ئەیلوولی ئەمساڵ دەست بە خوێندن دەكرێت.
مەرجی توانستی زمانی ئیگلیزی بووەتە مەرجێكی پێشوەختە بۆ كاتی تاووتوێكردنی تێزی دكتۆرا و نامەی ماستەر، واتە لەماوەی پرۆسەی پێشكەشكردن و دەستپێكردنی خوێندن داوا ناكرێت.

هەروەها كۆنمرەی پێشكەشكار بۆ خوێندنی ماستەر نابێت لە %60 كەمتربێت لە خوێندنی بەكالۆریۆس، هاوكات كۆنمرەی پێشكەشكار بۆ خوێندنی دكتۆرا نابێت لە %70 كەمتربێت لە خوێندنی ماستەر و لە %60 كەمتر نەبێت لە خوێندنی بەكالۆریۆس.

بۆ خوێندنی دبلۆمی باڵای یەك ساڵەی ئەكادیمی تێكڕای نمرەی بەكالۆریۆسی پیشكەشكار رەچاو ناكرێت بۆ پێشكەشكردن، هەر پێشكەشكارێك تێكڕای نمرەی %50 ی هەبێت مافی پێشكەشكردنی ئەمجۆرە خوێندنەی هەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا