نەتەوەیەکگرتووەکان: ئامادەبن بۆ زیادبوونی ڕێژەی بەتەمەنەکانی جیهان

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress 

نەتەوەیەکگرتووەکان ڕاپۆرتێکی کۆمەڵایەتی بۆ ساڵی 2023 بڵاوکردەوە تێیدا ئاماژە بەوە دەکات ژمارەی بەتەمەنانی جیهان تا ساڵی 2050 بەشێوەیەکی بەرچاو زیاددەکات.

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، پێشبینیدەکرێت تا ساڵی 2050 ژمارەی ئەو کەسانەی تەمەنیان 65 ساڵ و بەرەو سەرەوەیە بگاتە 1.6 ملیار کەس.

ئەوەش هاتووە، ئەمە لە کاتێکدایە کە ژمارەی بەتەمەنانی جیهان لە ئێستادا 761 ملیۆن کەس دەبێت.

جێی ئاماژەیە لە ئێستادا زۆرترین ژمارەی کەسانی بەتەمەن لە هەردوو کیشوەری ئەوروپا و ئەمریکای باکوردان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا