ئەنجومەنی نوێنەران دەنگی بە لابردنی ترەمپ دا

پۆڵەتیك پرێس

ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی دەنگی بەدوورخستنەوەی ترەمپ لە پۆستەكەی دا، ئەوەش بەهۆی رووداوەكانی هەڵكوتانە سەر كۆنگرێس.

ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا كە لەلایەن دیموكراتەكانەوە سەرۆكایەتی پێشتر لەلایەن نانسی پێڵوسی سەرۆكی ئەنجومەنەكەوە بانگهێشتی ئەندامانی كرا تاوەكو دەنگ بۆ لابردنی ترەمپ لە پۆستەكەی بدەن.

بەپێی هەواڵی میدیاكان، ترەمپ تۆمەتبارە بە هاندانی لایەنگرانی بۆ هێرشكردنە سەر بینای كۆنگرێس و نانەوەی پشێووین چونكە سەرۆكی ئەمریكا پێش رووداوەكە داوای لەلایەنگرانی كرد بڕژێنە سەر شەقامەكان.

ئەوەش هاتووە، ترەمپ پێشێلی دەستووری ئەمریكای كردووەو لایەنگرانی هانداوە بۆ دەستبرین بۆ كاری تاڵانی و وێرانكاری و كوشتن، بۆیە دەبێت لێپرسینەوەی لەگەڵ بكرێت، لەئێستاشدا ئەنجامی دەنگدانەكەی ئەنجومەنی نوێنەران رەوانەی ئەنجومەنی پیران كراوە.

رۆژی 20ی ئەم مانگە بە فەرمی وادەی سەرۆكایەتی ترەمپ وەك سەرۆكی ئەمریكا كۆتایی دێت، بەڵام بەهۆی رووداوەكانی شەشی ئەم مانگەی كۆنگرێسەوە كە ژمارەیە لایەنگری ترەمپ هێرشیان كردە سەر، دیموكراتەكان دەیانەوێت پێش ئەو وادەیە لە پۆستەكەی دووری بخەنەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا