پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
دابەشکردنی نەوتی سپی بەردەوامە و ئەمڕۆ چوارشەممە، لە چەند شوێنێکی دیکەی ناو شاری سلێمانی دابەش دەکرێت.
بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی ڕایگەیاند، “ئەمڕۆ چوارشەممە15ی تشرینی دووەم، لەناو شاری سلێمانی لە سنوری مەڵبەندی 10 لە گەڕەکەکانی سەرچنار، شەهیدانی سەرچنار و قلیاسان نەوت دابەش دەکرێت”.
بەپێی زانیارییەکان، پرۆسەی دابەشکردنی نەوت بەپێی پلانی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان دەبێت پێش کۆتایی هاتنی ئەمساڵ واتە پێش 31ـی کانوونی یەکەم، کۆتایی پێبێت و سەرجەم خێزانەکانی هەرێمی کوردستان بەشە نەوتی خۆیان وەربگرن.