سەرۆك كۆمار و سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری چەند پرسێك تاوتوێدەكەن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆك كۆمار دكتۆر لەتیف جەمال رەشید، رۆژی دووشەممە 28_11_2022 لە كۆشكی بەغداد پێشوازیكرد لە دادوەر فایەق زەیدان سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری.

لە میانی دیدارەكەدا تاوتوێی ڕۆڵی دەسەڵاتی دادوەری كرا لە پشتیوانیكردن لە سەروەری یاسا و بەدیهێنانی سەقامگیری لە وڵاتدا.

سەرۆك كۆمار جەختیكردەوە لەسەر پێویستی كاراكردنی ڕۆڵی دامەزراوەی دادوەری لە چارەسەركردنی ئەو مامەڵە یاساییانەی كە دواكەوتون و هەروەها ڕەچاو كردنی باری یاسایی دەستبەسەركراوان و پەلەكردن لە یەكلاكردنەوەی كێشەكانیان بەگوێرەی یاسا.

سەرۆك كۆمار داوایكرد دەزگای دادوەری فیدراڵی هاریكاری دەزگای دادوەری لە هەرێمی كوردستان بكات بۆ پەلەكردن لە دۆزینەوەی چارەسەر بۆ مەسەلە هەڵپەسێردراوەكان بە شێوەیەك كە مافی هەموو عێراقییەكان زامن بكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا