له‌سلێمانی به‌ رێژه‌ى 45% كه‌یسه‌كانی سزادان و ڕاگرتن كه‌میكردووه‌

پۆڵه‌تیك پرێس
بەرێوبەری چاكسازیی ژنان و منداڵانی سلێمانی ڕایگه‌یاند، ئاماره‌كانى سزدراو راگیرا و نه‌وجه‌وان له‌مساڵدا به‌به‌راورد به‌ ساڵانى رابردوو به‌ رێژه‌ى 45% كه‌میكردووه‌.

فواد جەزا، بەرێوبەری چاكسازیی ژنان و منداڵانی سلێمانی له‌ كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا كه‌ په‌یامنێری پۆڵه‌تیك پرێس ئاماده‌یبوو ڕایگه‌یاند، له‌مساڵد كه‌یسی 345 كه‌سیان به‌ سزدرا و راگیراو، نه‌وجه‌وان بۆ چووه‌، له‌كۆى ئه‌و ژماره‌یه‌ش به‌ رێژه‌ى 67% له‌ ره‌گه‌زى نێر و 13% له‌ ره‌گه‌زى مێیه‌، كه‌ له‌ سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانى كورد، عه‌ره‌ب، ئێرانى، ئه‌فریقى و تورك بوون.

وتیشى، ساڵى رابردوو كه‌یسی 597 كه‌سان له‌ سزدراو راگیرا و نه‌وجه‌وان بۆ چووه‌، ئه‌مساڵ به‌ رێژه‌ى 45% كه‌میكردووه‌، ئه‌و كه‌سانه‌ش به‌ تۆمه‌تى دزى، شه‌ڕكردن، كوشتن، تاوانى جۆراوجۆرى دیكه‌ راگیراون، 295 كه‌سیشیان ئازادكراون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا