لە ئاكرێ‌ ژنێك دوای دەرزی لێدان گیانی لەدەستدا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە سنوری ئاكرێ ژنێكی 34 ساڵ دوای لێدانی دەرزیی گیانی لەدەستدا، كە پێدەچێت بە هەڵە دەرزییەكەی لێدرابێت.

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی ئاكرێ رایگەیاند، ژنەكە دانیشتوی گوندی یەكماڵ بووە لە سنوری ئاكرێ، دوای ئەوەی دەرزی بەكارهێناوە تووشی حەساسییەت بووە، پێش ئەوەی بگاتە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی ئاكرێ گیانی لەدەستداوە.

دەشڵێت، ژنەكە نە لەنەخۆشخانەی ئاكرێ و نە لە هیچ كلینیكێكی ئاكرێ دەرزی بۆ نەكراوە، پێدەچێت لە ماڵەوە دەرزی بۆ بەكارهێندرابێت.

ئاماژەی بۆئەوەشكرد، دوای گیان لەدەستدانی، تەرمی ژنە 34 ساڵانەكە رەوانەی پزیشكی دادوەریی دهۆك كراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا