دانیشتووانی نەجەف نووسینگەی توركیایان بۆ پێدانی ڤیزا سوتاند

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دژی تۆپبارانەكەی توركیا لە سنوری ئیدارەی زاخۆ، دانیشتووانی نەجەف نوسینگەی توركیایان بۆ پێدانی ڤیزا لە شارەكە ئاگر تێبەردا و نووسینگەكەەیان داخست، هاوكات هێزیكی زۆریش لە دەوروبەری باڵیۆزخانەی توركیا لە بەغدا بڵاوەی پێكراوە.

بەهۆی ناڕەزایەتیان لە روداوەكەی ئەمڕۆی زاخۆ ژمارەیەكی زۆر لە دانیشتووانی نەجەف نووسینگەی پێدانی ڤیزایان لە شارەكە داخست و ئاڵای توركیایان لە باڵەخانەی نووسینگەكەی نەجەفەوە هێنایە خوارەوە.

هاوكات هێزە ئەمنییەكان رێوشوێنی توندیان گرتووەتەبەر بۆ رێگریكردن لە هێرشكردنە سەر ئۆفیسەكە لەلایەن جەماوەری توڕەی شارەكەوە.
هاوكات دوای ناڕەزایەتی زۆری هاوڵاتیان و چالاكوانانی عێراقی هێزێكی ئەمنی لە دەوروبەری باڵەخانەی باڵیۆزخانەی توركیا لە بەغدای پایتەختی عێراق بڵاوەیان پێكراوە.

ژمارەیەك لە چالاكوانانی عێراقی داوادەكەن دژی هێرشەكانی توركیا لە بەغدا خۆپیشاندان ئەنجام بدرێت و باڵیۆزخانەی توركیا دابخرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا