وەزیرى رۆشنبیری: نەورۆز جەژنێکی کۆنی کوردە و بابەتی کاوە و زوحاک ئەفسانەیە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

حەمەی حەمە سەعید وەزیرى رۆشنبیری و لاوانی هەرێم ڕایگەیاند، “نەورۆز جەژنێکی کۆنی کوردە  و بابەتی کاوە و زوحاک و فەرەێدونیش ئەفسانەیە”.

بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە وەزیری ڕۆشنبیری و لاوانی هەرێم لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، ئەوە مێژووی کۆن و تێکست و بەلگەنامەو سەرچاوەکان، بەڵێ نەورۆز جەژنێکی کۆنی کوردە، نەورۆز جەژن و سیمبولی ھەموو نەتەوە ئاریەکانە لە نویشیاندا کورد.

وتیشی، “لێرەو لەوێ ھەندێک بۆچونی بێبنەما و ناڕاست، ھەوڵی شێواندنی مانا و مەبەستی جەژنی نەورۆز ئەدەن، ئێرە شوێنی وەڵام دانەوەی ئەو بۆچونە دژە کوردانەیە نیە”.

ئەوەشی خستەڕوو، “ئەوە مێژووی کۆن و تێکست و بەڵگەنامە و سەرچاوەکان، بەڵێ نەورۆز جەژنێکی کۆنی کوردە، نەورۆز جەژن و سیمبولی ھەموو نەتەوە ئاریەکانە لە نویشیاندا کورد، بۆکورد نەورۆز بووەتە ھێمای خەبات و بەرخۆدان و نوێبوونەوە، نەورۆز بۆ کورد رەھەندی مێژوویی، دینی، کۆمەلایەتی، ئابوری ھەیە”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا