كارەبای سلێمانی هاووڵاتیان ئاگاداردەكاتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانیی ئاگاداری هاوبەشانی كارەبا دەكاتەوە لە ئەمڕۆوە 16_10_2022 وەرگرتنی پارەی كارەبا راستەوخۆ لەبەردەم ماڵی هاوبەشان دەستپێكردووە و تەنها بڕی پارەی بەكارهاتوو وەردەگیرێت بۆ ئەو ماوەیەی كە لە پسولەكەدا دیاریكراوە.

‎ بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانیی، ئاگاداری هاوبەشانی كارەبا دەكاتەوە كە ئەمڕۆ یەكشەممە 16_10_2022 لە ناو شاری سلێمانی پرۆسەی وەرگرتنی پارەی كارەبا لەلایەن ژمێركارەكان (عداد) ڕاستەوخۆ لەبەردەم ماڵی هاوبەشان دەستیپێكرد و تەنیا بڕی پارەی كارەبای بەكارهاتوو وەردەگیرێت بۆ ئەو ماوەیەی كە لە پسولەكەدا دیاریكراوە.

‎ بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانیی روونیشیدەكاتەوە، بڕی قەرزیش كە لای هاوبەشانی كارەبا ماوەتەوە و نەدراوە (پۆلی ماڵان) لە ئیستادا ڕادەگیرێت، لێرە بەدواوە پارەی خوێندنەوە واتە (سەرفیاتی مانگانەی كرێی كارەبا) وەردەگیرێت لەبەردەم ماڵاندا و لەلایەن ژمێركارانەوە (كارمەندی عداد)

‎ بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی داوا لە هاووڵاتیان دەكات كە هاوكارێكی باشی ئەم پرۆسەیە بن كە هەم بەسوودی گشتی و كەسی ئەو هاوبەشانە تەواو دەبێت، هاووڵاتیان بەشێك لەئەركەكانیان كەم دەبێتەوەو پێوست ناكات بۆ پارەدان سەردانی فەرمانگە و بنكەكانی وەرگرتنی پارەی كارەبا بكەن، بەڵكو راستەوخۆ لەبەردەم ماڵاندا ئەو كارە ئەنجام دەدرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا