لە ڕووداوی کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەیەکدا 14 کەس گیانیان لەدەستدا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لەناوچەی ئەمازۆنی بەرازیل، لەنزیک شارۆچکەی بارسیلۆسی باکوور، فڕۆکەیەکی نەفەرهەڵگر کەوتە خوارەوە و بەهۆیەوە 14 کەس گیانیان لەدەستدا.

فڕۆکە بەڕازیلییەکە، لە گەشتێکی 90 خولەکیدا لە ماناوس بۆ بارسیلۆس بووە و سەرجەم گەشتیارەکانی بەڕازیلی بوون، بەنیازبوون بەمەبەستی گەشتیاری ڕوو لە ناوچەکە بکەن.

میدیاکانی بەڕازیل ئاماژەی بەوەدەکەن، فڕۆکەکە 12 سەرنشین و دوو تیمی فڕۆکەوانی تێدابووە، کە کەسیان ڕزگاریان نەبووە و سەرجەمیان گیانیان لەدەستداوە.

هاوکات، تائێستا هۆکاری کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەکە نەزانراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا