سەرۆك كۆمار تاجەگوڵینەی لەسەر گۆڕی سەربازی ون لە رۆما دانا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆك كۆمار دكتۆر لەتیف جەمال ڕەشید، رۆژی دووشەممە 12-6-2023، لە میانی سەردانەكەی بۆ ئیتالیا، سەردانی گۆڕی سەربازی وونی كرد لە ڕۆما.

لەگەڵ گەیشتنی كاروانی سەرۆك كۆمار بۆ مۆنۆمێنتەكە، لەلایەن وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا گویدۆ كروزێتۆ پێشوازی لێكرا، دوای ئەوە سروودی نیشتمانی عێراق و ئیتالیا لێدرا و سەرۆك كۆمار پاسەوانی شەرەفی پشكنی و تاجە گوڵینەی لەسەر مۆنۆمێنتی گۆڕی سەربازی وون دانا.

لە میانەی سەردانەكەیدا سەرۆك كۆمار، وەزیری ڕۆشنبیری و گەشتوگوزار و شوێنەوار د.ئەحمەد فەكاك بەدرانی و وەزیری كۆچ و كۆچبەران ئیڤان فایق جابرۆ و ژمارەیەك لە ڕاوێژكار و لێپرسراوان یاوەریان كرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا