پۆڵه‌تیك پرێس:
فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر بڕیاری داخستن و ڕاگرتنی گه‌شته‌كانی فڕۆكه‌خانه‌كه‌ی دا.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر به پۆڵه‌تیك پرێس-ی ڕاگه‌یاند، له‌پاش هێرشه موشه‌كیه‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی هه‌ولێر كه سیان له موشه‌كه‌كان ئاڕاسته‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر كرابوون، فڕۆكه‌خانه‌كه داخرا.
سه‌رچاوه‌كه‌ی پۆڵه‌تیك وتیشی، له ئێستادا كۆپته‌ر به ئاسمانی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر ده‌سوڕێته‌وه و سه‌رجه‌م گه‌شته‌كانیش ڕاگیران.
شه‌وی دووشه‌ممه هه‌شت موشه‌ك ئاڕاسته‌ی هه‌ولێر كراوه و دووان له موشه‌كه‌كان له نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر، دوان له موشه‌كه‌كانی دیكه ئاڕاسته‌ی كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا و یه‌كێكیش له گه‌ڕه‌كی ناز سیتی كه‌وتوه‌ته خواره‌وه.
مووشەکەکان لە شوێنی نیشتەجێبوون کەوتوونەتە خوارەوە و یەکێک لە مووشەکەکان بەر ماڵێك كه‌وتووه.