یەکێک لە مەترسیدارترین داواکراوەکانی عێراق لە کەرکوک دەستگیرکرا

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

یەكێك لە مەترسیدارترین داواكراوەكانی عێراق كە تۆمەتبارە بە كوشتنی 100 كەس، لە كەركوك دەستگیركرا.

دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی عێراق  رایگەیاند، لە بۆسەیەكدا بە بەشداری هێزی تایبەت و هێزی بەرپەرچدانەوەی خێرا، تۆمەتبار (ئەحمەد حەسەن جەواد) كە ناسراوە بە (ئەحمەد ڕۆمی) لە شاری كەركوك دەستگیر كرا.

ئەوەش هاتووە، ئەحمەد ڕۆمی هەڕەشە بووە بۆ سەر ئاسایشی كۆمەڵایەتی دیالە و تۆمەتبارە بە كوشتنی 100 كەس، پێشتر بە ماددەی( چوار)ی تیرۆر داوا كراو بوو، بەڵام لە پارێزگای دیالە هەڵاتبوو بۆ سنوری پارێزگای كەركوك و لەوێ خۆی حەشاردا بوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا