پەرلەمانی عێراق كۆدەبێتەوە‌و دوو وەزیر بانگهێشت دەکرێن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پەرلەمانی عێراق كۆدەبێتەوە و هەر یەك لە وەزیری دارایی و وەزیری ناوخۆ ئامادەی كۆبوونەوەكە دەبن و پەرلەمانتاران بە شێوەی زارەكی پرسیاریان ئاراستەدەكەن.

بەگوێرەی بەرنامەی كاری دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراق، لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەماندا ژمارەیەك بڕگە لەخۆدەگرێت و بانگهێشتی هەریەك لە وەزیری دارایی تەییف سامی و عەبدولئەمیر شەممەری وەزیری ناوخۆ كراون و بەشێوەیەكی زارەكی لەلایەن پەرلەمانتارانەوە پرسیاریان ئاڕاستە دەكرێت.

وەك لە بەرنامەی كار ئاماژەی پێكراوە، لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمان پڕۆژەیاسای بەكرێدانی زەوییە كشتوكاڵییەكان دەخرێتە دەنگدانەوە، كە لە 15 ماددە پێكهاتووە‌، جگە لەمەش بڕیارە رەشنووسی یاسای هەمواركردنی بیست و یەكەمی یاسای خاوەنكارانی ژمارە 25ی ساڵی 1960 خوێندنەوەی دووەمی بۆبكرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا