كاتی دەستپێك و كۆتایی هاتنی پرۆسەی دەنگدان دیاریكرا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، كاتی دەستپێكردن و كۆتایی هاتنی پرۆسەی دەنگدانی ئاشكرا كرد.

بەپێی بەیاننامەیەكی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، رایگەیاند: رۆژی دەنگدان (10ـی تشرینی یەكەم) كە دەكاتە یەكشەممەی داهاتوو، بۆ ماوەی 12 كاتژمێر دەنگدەری عێراقی بۆی هەیە بەشداری لە پڕۆسەی هەڵبژاردن بكات.

ئەوەشهاتووە، بنكەكانی دەنگدان لە كاتژمێر (7:00)ـی بەیانی دەكرێنەوە و هاووڵاتیان دەتوانن دەنگی خۆیان بدەن، تاوەكو (6:00)ـی ئێوارە، كۆتایی بە پرۆسەی دەنگدان دێت.

رۆژی یەكشەممەی داهاتوو 10ـی تشرینی یەكەم، هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق بەڕێوەدەچێت.

ژمارەی ئەو كەسانەی كە لەو هەڵبژاردنە مافی دەنگدانیان هەیە 24 ملیۆن و 29 هەزار و 927 دەنگدەرە، زیاتر لە 17 ملیۆن لەو دەنگدەرانە كارتی بایۆمەترییان بۆ ئامادەكراوە، ئەوانی دیكەش كارتی ئەلیكترۆنییان هەیە.

لە هەڵبژاردنی 10ی ئەم مانگە دەنگدەران لە هەشت هەزار و 273 ناوەندی دەنگدان دەنگدەدەن، كە زۆرینەیان لە باڵەخانەكانی قوتابخانەكاندا دەبن، بە تێكڕاش ئەو ناوەندانە بریتین لە 55 هەزار و 41 وێستگەی دەنگدان، لە هەر وێستگەیەكیش نزیكەی 450 دەنگدەر مافی دەنگدانیان دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا