رزگار حاجی حەمە: سەرۆكی یەكێتی دەبێتە سەرۆكی قەوارەی یەكێتی بۆ هەڵبژارن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لێپرسراوی دەزگای هەڵبژاردنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایدەگەیەنێت، زیاتر لە ساڵ و نیوێكە حزبەكەی پلان و ئامادەكاریی تەواوی بۆ هەڵبژاردن كردووە، دەشڵێت، بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی قەوارەی یەكێتی دەبێت بۆ هەڵبژاردن.

رزگار حاجی حەمە، لە میانی بەشدارییكردنی چاوپێكەوتنێك لەگەڵ كەناڵی ئاسمانی گەلی كوردستان، باسی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی و ئامادەكاریی حزبەكەی بۆ هەڵبژاردن دەكات.

لەبارەی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی رزگار حاجی حەمە دەڵێت، هەمواری یاسای هەڵبژاردن ناعەدالەتی زۆری تێدابوو، ئەم سیستمی هەڵبژاردنەی پێشوو تەنها لەهەرێم مابوو، تۆماری دەنگدەرانیش بەشێك بوو لە كێشەكان.

دەشڵێت، بەڕوونی و بەراشكاوی لەگەڵ هێزەكان و پارتی پێشتر ئەوەمان تاوتوێكردبوو، بەڵام نەگەیشتنە رێككەوتن بۆ ئەوەی ئەو یاسایە بەشێوازێكی باش هەموار بكرێتەوە.

لێپرسراوی دەزگای هەڵبژاردن جەختیشی كردەوە، حزبەكەی لەگەڵ نوێنەری راستەقینەی پێكهاتەكانن و ئەو رێژەی دیاریكراوە ناعەدالەتی تێدابووە، بەجۆرێك لەماوەی 31 ساڵی رابردوو یەك كاندیدی كریستیان لەسلێمانی دەرنەچووە و قۆرخكراوبووە و نوێنەری راستەقینەی خۆیان دەرنەچوونە. نموونەشی بەوەهێنایەوە كە “لەناوچەی شارەزوور شوێنی كاكە حەمەیە توركمان دەنگی لە محەمەدی حاجی مەحمود زیاترهێناوە.

وتیشی:”بەرەی توركمانی لە كۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەكان، بەراشكاوی پێی وتین، رازی نین، هیچ كورسییەكی كۆتای توركمان دابنرێت بۆ توركمانەكان لە پەرلەمانی كوردستان و ئەنجومەنی پارێزگاكاندا”.

ئەو سەركردەی یەكێتی تەئكیدی لەوەشكردەوە، “ئێمە لەو نوێنەرانەی كۆتاكان كە لەپەرلەمانی كوردستان بوون، زۆر خەمخۆرتر و پەرۆشتری پێكهاتەكانین، لەهەر چوار پارێزگاكە ئەگەر بیانەوێت، لەگەڵ ئێمە خۆیان كاندید بكەن دەتوانن و ئێمە ئامادەین”.

لەبارەی ئەوەی كە بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی لیستی حزبەكەی بێت بۆ هەڵبژاردن لەسلێمانی رزگار حاجی حەمە ئاشكراشیكرد، “سەرۆك بافڵ سەرۆكی قەوارەكە دەبێت لە هەموو پارێزگاكان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستاندا”. دەشڵێت، ئامانجی یەكێتی گۆرانكارییە لەهەموو سێكتەرەكان و لەنێو حزب و حكومەت و هەموو ئەو هەڵبژاردنانەی دێنە پێشەوە بایەخ بەگەنجان دەدەین.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا