زانیاری گرنگ لەبارەی چەكدارانی داعش لە دیالە ئاشكرا كرا

پۆڵەتیك پرێس

وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق رایگەیاند، زانیاری گرنگیان لەسەر چەكدارانی داعش لە دیالە بەدەست گەشتووە.

لیوا یەحیا رەسوڵ وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانى عێراق رایگەیاند، لە بەردەوامی شەڕو رووبەرووبوونەوەیان دژی تیرۆر، زانیاری گرنگیان سەبارەت بە داعش لە پارێزگای دیالە پێگەشتووە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، ماوەی چەند مانگێگ چاودێری گروپ و تۆڕەكانیان كردووەو زانیارییان لەسەر تۆڕەكانی داعش بەدەست گەشتووە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، سەرەڕای دەستكەوتنی زانیاری گرنگ، هەروەها دەزگای دژە تیرۆر ئەندامێكی داعشیشیان لەو پارێزگایە دەستگیركردووە.

سەرەڕای راگەیاندنی سەركەوتنی حكومەتی عێراق بەسەر داعشدا، بەڵام تائێستاش چەكدارانی داعش لەهەندێك ناوچەو پارێزگای عێراق شانەی نوستوویان هەیەو ناوبەناویش پەلاماری هێزە ئەمنییەكان دەدەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا