عێراق ژینگەی گونجاوی وەبەرهێنان بۆ کۆمپانیا جیهانییەکان دەڕەخسێنێت

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری نەوتی عێراق جەختی لەوەکردەوە، وەزارەتەکەی پلانی هەیە ژینگەی گونجاوی وەبەرهێنان بۆ کۆمپانیا جیهانییەکان بڕەخسێنێت.

ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، وەزارەتەکەی رەخساندنی ژینگەی لەباری وەبەرهێنانی خستووەتە ناو پلانەکانی و کردوویەتی بە کاری لەپێشینەی بۆ ئەو کۆمپانیا جیهانییانەی دەیانەوێت لە عێراقدا کاربکەن.

ئەوەشی خستەڕوو، حکومەت و وەزارەتی نەوت تامەزرۆن بۆ گەشەپێدانی کەرتی نەوت و گاز و زیادکردنی قەبارەی وەبەرهێنان لە پڕۆژەکانی وزەی پاک و نوێ بە هەماهەنگی لەگەڵ کۆمپانیا تایبەتمەندە جیهانییەکان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا