چەند جۆرێكی دەرمان بەبێ ئەوەی لەكوالێتی كۆنتڕۆڵ دەرچوبێتن لەبازاڕەكانی هەرێم دەفرۆشرێن

پۆڵەتیك پرێس:
چەند جۆرێكی دەرمان بەبێ ئەوەی لەكوالێتی كۆنتڕۆڵ دەرچوبێتن، ستیكەری سەوزیان بۆ كراوە‌و لەبازاڕەكانی هەرێمی كوردستان دەفرۆشرێن.

كاروان گەزنەیی ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لەفراكسیۆنی یەكێتی نیشتمانی لەنووسینێكدا بە ناوی ‘حكومەت بێدەنگە لە مردنی خەڵك’ ئەوەی خستووەتەڕوو، دەرمانی بەسەرچوو، كە لە كوالێتی كۆنتڕۆڵ دەرنەچووە لەبازاڕ دەفرۆشرێت.

ئەو پەرلەمانتارە ئەوەشی نووسیوە: حەپێكی پانادۆڵ داخڵكراوە، كە بە هیچ شێوەیەك نەچووەتە كوالێتی كۆنتڕۆڵ، بەڵام ستیكەری سەوز، كە ئاماژەیە بۆ رێپدانی فرۆشتنی لە كوالێتی كۆنتڕۆڵەوە وەریگرتووە و لە بازاڕەكانی هەرێم بۆ ماوەی سێ ساڵ فرۆشراوە و هیچ كەسێك سزانەدراوە لەسەری و زۆربەی خەڵكیش بەكاریانهێناوە.

ئاماژەی بەوەش كردووە، دواتر كۆمپانیایەكی دیكە دەرزی هایدرۆكۆرتیزۆنی داخڵكردووە، كە دووجار لەتێستی كوالێتی كۆنتڕۆڵ دەرنەچووە و دواتریش ستیكەری سەوزیان بۆ وەرگرتووەو لە بازاڕ فرۆشراوە و بەكارهاتووە.

كاروان گەزنەیی باسی لەوەش كردووە، وەزیری تەندروستی ئاگاداری ئەم دەرزیەیە و تا ئێستاش بێدەنگە! هەڵبەت ئەم دوو جۆرە لە دەرمان فرۆشی زۆر بەكاربەری زۆریان هەبووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا