مامۆستایەكی ئایینی لە چەمێكی قەزای ماوەت خنكا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە چەمی دوو چەمان، لە سنوری قەزای ماوەت، وتارخوێنی مزگەوتێكی شارباژێر لەكاتی مەلەكردندا خنكا.

بەپێی زانیارییەكانی پەیامنێری پۆڵەتیك پرێس لە شوێنی رووداوەكە، چەند كاتژمێرێك پێش ئێستا چەند هاوڕێیەك بە مەبەستی گەشتكردن سەردانی ئەو ناوچەیانكردووە و لە كاتی مەلەكردن لە ناو چەمەكەدا، ئاوی بەنداوەكانی سنوری ئێران بەردراوەتەوە، كە بووەتە هۆی زیادبوونی ئاوی ئەو چەمە.

لە ئەنجامی زیادبوونی ئاوەكە، یەكێك لە گەشتیارەكان كە مامۆستای ئایینی بووە، خنكاوە و دوو كەسی دیكە لە لایەن تیمەكانی غەواسەوە، رزگاركران.

بە وتەی یەكێك لە رزگاربووەكان، كۆمەڵێك هاوڕێ‌ بوون بەمەبەستی راوەماسی چونەتە ناوچەكە، لە ناكاو ئاوی چەمەكە زیادی كردووە و بەشێكیان گیریان خواردووە، بەو هۆیەوە هاوڕێیەكیان كە مامۆستای ئایینی بووە ئاوەكە بردوویەتی و خنكاوە.

بەپێی زانیارییەكانی پۆڵەتیك پرێس مامۆستا ئاینییەكە ناوی هیوا حسێن عەلی بووە و تەمەنی 31 ساڵە و ناسراوە بە مەلا هیوا، وتارخوێنی مزگەوتی گۆرانكە بوو لە شارباژێر.

پێشتریش لە مانگی ئاداری ئەمساڵ سێ گەنجی خەڵكی سلێمانی و هەولێر لە چەمی خەمۆلكەی قەزای ماوەت كە بۆ وێنەگرتن چووبوونە ئەو شوێنە كەوتنە ناو ئاوەكەوە و خنكان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا