تەرمی سێیەمی سێ‌ گەنجەكەی چەمی خەمەڵوكە دۆزرایەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

كەمێك پێش ئێستا، تەرمی سێیەمی ئەو سێ گەنجەی ناو چەمی خەمەڵۆكە لە سنوری قەزای ماوەت؛ دۆزرایەوە.
دوای ئەوەی ئەمڕۆ شەممە، تەرمی دووان لەو سێ‌ گەنجەی چەمی خەمەڵوكە دۆزرانەوە، تەرمی سێیەمیش دۆزرایەوە.

ئێوارەی نەورۆزی ئەمساڵ سێ گەنج لە كاتی گەشت كردنیان بۆ قەزای ماوەت كەوتنە ناو چەمی خەمەڵۆكە لە سنوری ئەو ناوچەیە.

ئەو سێ گەنجە كەخەڵكی ناوچەی شارباژێر و هەولێر بوون خزمی یەكتربون و بەمەبەستی گەشت كردن رویان لەو ناوچەیە كردبوو پاش ئەوەی یەكێكیان كەوتوەتە ناو ئاوەكەوە دوانەكەی تر بەمەبەستی رزگاركردنی چونەتە ناو ئاوەكەوە و هەرسێكیان خنكاون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا