بەهۆی فرۆشتنی گۆشتی بێمۆر قائیمقامیەتی سلێمانی گۆشتفرۆشێک دادەخات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، بەهۆی فرۆشتنی گۆشتی بێمۆر و ناتەندروست، لیژنە هاوبەشەکان گۆشتفرۆشێکیان لە شەقامی 30 مەتری ئازادی داخست.

ئەمڕۆ سێشەممە8ی ئاب، قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردەوە، لەلایەن لیژنە هاوبەشەکانەوە گۆشتفرۆشی بیلال لە شەقامی 30 مەتری ئازادی  داخرا.

ئاماژەی بەوەکرد، بەپێی راپۆرتی لیژنەی باڵای لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی، لەو گۆشتفرۆشەدا گۆشتی بێمۆر فرۆشراوە بە هاوڵاتیان و لەهەمان کاتدا گۆشتی بێمۆر فرۆشراوە بە چێشتخانەکان، ئەوەش پێچەوانەی رێنماییەکانی تەندروستی و ڤێتێرنەرییە.

جەختیکردەوە، گۆشتی بێمۆر لە هەر گۆشتفرۆش یان چێشتخانەیەکدا ببینرێت ڕاستەوخۆ دادەخرێت و رێکاری یاسایی لەگەڵ خاوەنەکەی دەگیرێتەبەر.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا