پارێزگایەکی عێراق هەوڵ بۆ پێکهێنانی پەرلەمانی تایبەت بەخۆی دەدات

پۆڵەتیک پرێس:

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

باسم خەشان پەرلەمانتاری عێراق ڕایگەیاند، ئەندامانی پەرلەمانی عێراق لەسەرپشکی پارێزگای موسەنا ڕێککەوتوون لەسەر پێکهێنانی پەرلەمانی پارێزگای موسەنا.

ئەمڕۆ شەممە باسم خەشان ئاشکرای کرد، ئەندامانی پەرلەمانی عیراق لەسەر پشکی پارێزگای موسەنا ڕێککەوتوون لەسەر پێکهێنانی ئەنجومەنی نوێنەرانی پارێزگای موسەنا بەمەبەستی چاودێریکردنی ئەدای حکومەتی ناوخۆیی بەپێی ماددەی (3) لە یاسای ژمارە 27ی ساڵی 2019.

وتیشی، ئامانجێکی دیکەی ئەم هەنگاوە ئەوەیە لەڕێی ئەم پەرلەمانەوە داوای شایستەکانی پارێزگای موسەنا بکرێت کە حکومەتی عێراق پابەند نەبووە بە بەدیهێنانیانەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەمە هەنگاوێکی زۆر بەرفراوانی چاکسازی ڕاستەقینەیە و کۆبوونەوەکانی ئەم پەرلەمانە بەشێوەی خولە و رێکخراو و شەفافە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا