عێراق 200 هەزار مامۆستای خۆبەش دەكاتە گرێبەست

پۆڵەتیك پرێس

ئەندامێكی پەرلەمانی عێراق ئاشكرای كرد، حكومەتی عێراق گرێبەست بۆ نزیكەی 200 هەزار مامۆستای خۆبەش دەكات ئەوەش دەبێتە هۆی چارەسەركردنی كێشەیەكی گەورە لە كەرتی پەروەردەدا.

مەریوان نادر ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بە كۆی دەنگ بڕیاریدا مامۆستایانی خۆبەخشی وانەبێژ بكرێنە گرێبەست بەمەش كێشەیەكی گەورە ئەو چینە ماندووە چارەسەر بوو.

باسی لەوەشكرد، لیژنەی پەروەردە لە پەرلەمانی عێراق ماوەی دوو ساڵە لە هەوڵدایە كێشەی مامۆستایانی وانەبێژ چارەسەر بكات.

روونیشیكردەوە، لە عێراقدا زیاتر لە 190 هەزار مامۆستای وانەبێژی خۆبەخش لەو بڕیارە سودمەند دەبن، بەتەنها لە سنوری ناوچە دابڕاوەكان زیاتر لە نۆ هەزار وانەبێژ سودمەند دەبن كە بەشی هەرە زۆریان لە نەتەوەی كوردن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا