لە زاخۆ گەنجێک دوای حەوت ڕۆژ بێسەروشوێنبوونی بە برینداری گەڕایەوە ماڵەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

گەنجێکی دانیشتووی زاخۆ دوای ئەوەی بۆماوەی حەوت ڕۆژ دیارنەما، بە برینداری گەڕایەوە ماڵەوە.

لەوبارەیەوە برایەکی گەنجەکە دەڵێت، عەزیز زەینەلعابدین ئیبراهیمی برای کە تەمەنی 38 ساڵە و شۆفێری تاکسییە، دوای ئەوەی ماوەی حەوت ڕۆژ دیارنەماوە، شەوی ڕابردوو بە برینداری گەڕاوەتەوە بۆ ماڵەوە.

باس لەوەش دەکات، ئەوان کێشەیان لەگەڵ هیچ کەسێک نییە، هەرزوو هێزە ئەمنییەکانی زاخۆیان لە ڕووداوەکە ئاگادارکردووەتەوە و دوای پێنج ڕۆژ لە ونبوونی تاکسییەکەیان لە چۆڵەوانییەک لە دەرەوەی شار دۆزییەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی براکەی گەنجە ونبووەکەی زاخۆ، عەزیز زەینەلعابدین شەوی ڕابردوو کاتێک گەڕاوەتەوە ئاسەواری لێدان و برینداری پێوە بووە و وتوویەتی بۆماوەی یەک هەفتە لەلایەن چەند کەسێکەوە ئەشکەنجەدراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا