دابەزینی بەهای لیرەی توركی ریكۆردێكی مێژوویی تۆمار دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

رۆژ بە رۆژ لیرەی توركی زیاتر بەهاكەی لەدەست دەدات و ئەمڕۆ بەهای یەك دۆلاری ئەمریكی گەیشتە 26 لیرەی توركی.

دوای بەرزكردنەی رێژەی سوود لەلایەن بانكی ناوەندی توركیاوە، بەهای لیرەی توركی لەبەرامبەر دۆلاری ئەمریكی زیاتر دابەزی و ریكوردێكی مێژوویی شكاند و یەك دۆلار گەیشتە 26 لیرە.

بانكی ناوەندی توركیا 22ی حوزەیرانی ئەمساڵ، بڕیاریدا رێژەی سوودی بانكی زیاد بكات، ئەمەش كاریگەریەكی زۆر خراپی لەسەر بەهای لیرەی توركی دروست كرد. ئەمڕۆ دوای كاتژمێر 12، بەهای دۆلارێك گەیشتە 26 لیرە و بەهای یۆرۆیەكیش گەیشتە 28 لیرە و 29 قوروش.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا