پۆڵه‌تیك پرێس:
موراد قه‌ره‌یلان، ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی پەکەکە داوا دەکات، شاندێکی نێودەوڵەتیی بۆ لێکۆڵینەوە لە کامپ و تەرمی دیلەکان ڕەوانەی گارە و تورکیا بكرێن.
لە میانی بەشداریكردن لە بەرنامەیەکی ستێرک تیڤی، موراد قەرەیلان ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی پەکەکە داوا دەکات، کە شاندێکی نێودەوڵەتیی بۆ لێکۆڵینەوە لە کامپ و تەرمی دیلەکان ڕەوانەی گارە و تورکیا بکەن.
ئه‌ندامه‌كه‌ی کۆمیتەی بەڕێوبەریی پەکەکە زانیاریی گرنگ لەسەر هێرشەکەی سەر گارە ئاشکرا دەکات و داواکارییەک ئاڕاستەی وڵاتان دەکات، کە شاندێک بنێرنە گارە و تورکیا لێکۆڵینەوە لە تەرمی دیلەکانی تورکیا و ئەو کامپە بکەن، کە بۆردوومان کراوە.
هه‌رچه‌نده توركیا په‌نجه‌ی تۆمه‌ت له كوشتنی دیله‌كانی وڵاته‌كه‌ی له چیای گاره بۆ په‌كه‌كه درێژده‌كات، به‌ڵام هه‌په‌گه جه‌ختده‌كاته‌وه له‌وه‌ی، به‌هۆی بۆردوومانه‌كه‌ی توركیاوه ئه‌و دیلانه كوژراون.