پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، له مانگی رابردودا لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی، زیاتر له حه‌وت هه‌زار سه‌ردانیان بۆ شوێنه‌كان ئه‌نجامداوه و به‌راورد به ئاماره‌كانی مانگی پێش‌و ژماره‌ی سه‌رپێچییه‌كان كه‌میكردووه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 5ی کانونی یەکەم، قائیمقامیه‌تی سلێمانی ئاماری كاروچالاكی مانگی رابردوی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی بڵاوكرده‌وه و تێیدا ئاماژه به‌وه‌كراوه.” له‌ئه‌نجامی سه‌ردانه به‌رده‌وامه‌كانی لیژنه هاوبه‌شه‌كان بۆ دوكان و بازاڕ وشوێنه گشتییه‌كان حه‌وت هه‌زار و 135 سه‌ردانیان ئه‌نجامداوه و له‌و ژماره ته‌نها 675 پسوڵه‌ی سه‌رپێچی تۆماركراوه كه به‌راورد به‌مانگی پێشوتر ژماره‌ی پسوڵه‌ی سه‌رپێچی كه‌میكردووه”.
ڕوونیکردەوە، له‌مانگی رابردودا له‌لایه‌ن لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانییه‌وه 308 شوێن ئاگاداركراونه‌ته‌وه، كه پابه‌ندی مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن بن له‌كاتێكدا مانگی پێشوتر ژماره‌كه 405 شوێن بووه، ژماره‌ی داخستنه‌كان له‌مانگی رابردوودا 62 شوێن بووه، كه‌به‌راورد به‌مانگی پێشوتر ژماره‌كه زیادیكردووه، ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌شێكی زۆری شوێنه داخراوه‌كان پابه‌ند نه‌بوون به ده‌رهێنانی مۆڵه‌تی پیشه‌یی و یاسایی.
ئاماری كاروچالاكی لیژنه هاوبه‌شه‌كان ئه‌وه‌ی خستوه‌ته‌ڕوو، له مانگی رابردوودا و به‌هۆی چه‌ند باره‌كردنه‌وه‌ی سه‌رپێچییه‌كانیان، له‌لایه‌ن به‌شی یاسای قائیمقامیه‌تی سلێمانیه‌وه پێنج شوێن رووبه‌ڕووی دادگا كراونه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها بڕی ئه‌و كاڵاوشمه‌كه خراپ و ماوه به‌سه‌رچوانه‌ی له‌لایه‌ن لیژنه‌كانه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه 16 تۆن و 663 كیلۆگرامه و له‌ناوچه‌ی ده‌ره‌وه‌ی نیشته‌جێبون له‌ناوبراون، به‌ڵام له مانگی پێشوتردا بڕه‌كه‌ی 93 تۆن و 873 كیلۆگرام بووه، كۆی گشتی پارەی غەرامەكراویش بریتییە لە 60 ملیۆن دینار كه به‌پێی یاسا دەخرێتەوە سەر داهاتی گشتی.
رێكان جه‌مال، سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی لای خۆیەوە، سوپاسی ته‌واوی فه‌رمانگه خزمه‌تگوزاریی و هێزه ئه‌منییه‌كان و دانیشتوانی شاری سلێمانی كرد، كه له‌پێناو پاراستنی چاكه و ته‌ندروستی گشتی هه‌میشه هاوكار و پاڵپشتی كاروچالاكی لیژنه‌كانن، هه‌روه‌ها ده‌ستخۆشی له‌هه‌موو ئه‌و شوێنانه ده‌كات كه‌پابه‌ندی مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستی و ڤێتێرنه‌ری و رێنماییه‌كانی دیكه‌ی كاركردن ده‌بن.