ئاسایشی سلێمانی پێنج بڕیاری بۆ بازاڕی دۆلارەکە دەکرد

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هۆبەی چاودێری و ئاڵوگۆڕی دراو و شتوومەک لە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی لە گشتاندنێکیدا پێنج بڕیاری نوێی بۆ سەرجەم کۆمپانیا و نوسینگەو دەستگێڕ و کاسبکارەکانی ئاڵوگۆڕی دراو لە شاری سلێمانی دەرکرد و یەکێک لە بڕیارەکاندا هاتووە کە “مامەڵەکردن بە دراوی ئەلکترۆنی بەهەموو شێوەیەک قەدەغەیە”.

ئاسایشی سلێمانی رایگەیاند، “نابێت جیاوازی بکرێت لەنێوان دۆلاری چاپی کۆن و نوێ و تەنها لەکاتێکدا دراو وەرناگیرێت کە ساختە، دڕاو یان تەواو ژاکاو بێت”، هەروەها دەشڵێت، “لەکاتی وەرگرتنی حەواڵە داوای کەفیل نەکرێت و بدرێت بەو کەسەی کە بەناویەوە هاتووە یاخود بریکارنامەی ئەو کەسەی پێبێت کە بەناویەوە هاتووە”.

بەگوێرەی نوسراوەکەی ئاسایشی سلێمانی، دەبێت “ئەو کەسەی حەواڵە وەردەگرێت پێناسی خۆی پێبێت، هەروەها مامەڵەکردن دەبێت راستەوخۆ و رووبەڕوو بێت.

بڕیاری ژمارە پێنجی ئاسایش بۆ بازاڕی دۆلارەکە لە سلێمانی دەڵێت، “مامەڵەکردن بە دراوی ئەلکترۆنی بەهەموو شێوەیەک رێگەپێنەدراوە”. ئاگاداری هاوڵاتییانیش دەکات لەکاتی بوونی هەر کێشەیەک یاخوود لە ئەگەری جێبەجێنەکردنی ئەم خاڵانە، پەیوەندی بە ئاسیاشی سلێمانییەوە بکرێت بۆ گرتنەبەری رێکاری پێویست.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا