پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
هەردوو دەزگای هەڵبژاردنی یەكێتی و بەشی هەڵبژاردنی پارتی لە شاری هەولێر كۆبوونەوە، لە راگەیەندراوێكی هاوبەشدا ئاماژە بەوە دەكەن، كۆبوونەوەكەیان ئەرێنی بوو و لێكتێگەیشتنی هاوبەش هەبووە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، بەشی هەڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان و دەزگای هەڵبژاردنی یەكێتی نیشتمانی كوردستان راگەیەندراوێكی هاوبەشییان بڵاوكردەوە، تێیدا هاتووە: لە بارەگای مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە هەولێر، هەردوو بەشی هەڵبژاردنی پارتی و دەزگای هەڵبژاردنی یەكێتی لەبارەی هەمواری یاسای هەڵبژاردن و كاراكردنەوەی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی كوردستان، كۆبوونەوە، لێكتێگەیشتنی هاوبەش هەبوو.
لە راگەیەنراوەكەدا هەروەها هاتووە: نوێنەرانی پارتی و یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان، دەست بە هەنگاوە یاساییەكان دەكەن، بە رەچاوكردنی بۆچوونی لایەنە سیاسییەكانی دیكە و هاوڕابوون لەسەر ئەوەی پێكهاتەكانی هەرێمی كوردستانیش خاوەنی ئیرادەی خۆیانن و پێویستە سەرنج و تێبینییەكانیان وەربگیرێت.