“كۆبوونەوەی هۆزە عەرەبەكان لە هەولێر بە بێ‌ ئاگاداری حكومەتی هەرێم بووە”

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێم لە روونكردنەوەیەكدا رەتیدەكاتەوە ئاگاداری بەستنی كۆبوونەوەی هۆزە عەرەبەكان بێت لە شاری هەولێر بە ناونیشانی (السلام والاسترداد) كە تیایدا داوای رێككەوتنیان كردووە لەگەڵ ئیسرائیل.

لە روونكردنەوەكەی وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمدا هاتووە: ئەم كۆبوونەوەیە بە هیچ شێوەیەك گوزارشت لە هەڵوێستی حكومەتی هەرێمی كوردستان ناكات، ڕێكاری پێویستیش بەرامبەر چۆنیەتی ڕێكخستنی كۆبوونەوەكە دەگرینە بەر.

دەقی روونكردنەوەكە:

كۆبوونەوەكە بەبێ ئاگاداری و بەشداری حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕێكخراوە و بەڕێوەچووە، ئەم كۆبوونەوەیە بە هیچ شێوەیەك گوزارشت لە هەڵوێستی حكومەتی هەرێمی كوردستان ناكات، ڕێكاری پێویستیش بەرامبەر چۆنیەتی ڕێكخستنی كۆبوونەوەكە دەگرینە بەر.

وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان

25ی ئەیلوولی 2021

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا