گەشت و گوزاری سلێمانی: لە ساڵی نوێدا پێشبینی زیادبوونی رێژەی گەشتیار دەكەین بۆ سلێمانی

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گەشت و گوزاری سلێمانی دەڵێت، پێشبینی دەكەین بۆ ساڵی نوێ‌ رێژەی هاتنی گەشتیاران بۆ شاری سلێمانی بەراورد بە ساڵی رابردوو زیاتر بێت.

ئارام شوانی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گەشت و گوزاری سلێمانی بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: هەرچەندە نازانین بەدیاری كراوی ژمارەی گەشتیاران چەند دەبن كە بۆ بەسەربردنی پشووی سەری ساڵ روو لە سلێمانی دەكەن، بەڵام پێشبینی دەكەین رێژەكە بەراورد بە ساڵی رابردوو زیادبكات.

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گەشت و گوزاری سلێمانی وتی: جەژنی رەمەزان و قوربان و نەورۆزی ئەمساڵ بەراورد بە جەژنی رەمەزان و قوربان و نەورۆزی ساڵی رابردوو رێژەی گەشتیار بۆ شاری سلێمانی 20% زیادی كردبوو، بۆیە واپێشبینی دەكەین بۆ ساڵی نوێی 2023 ش رێژەی هاتنی گەشتیار 20% زیاد بكات.

باسی لەوەشكرد، سەری ساڵی 2022 زیاتر لە 45 هەزار گەشتیار سەردانی شاری سلێمانییان كردبوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا