بایدن کۆمەڵکوژیی ئەرمەنییەکان بە جینۆساید وەسف دەکات

پۆڵەتیك پرێس

میدیا جیهانییەكان بڵاویانكردەوە چاوەڕوان دەکرێت سەرۆکی ئەمریکا بەفەرمی دان بەوەدا بنێت کە کۆمەڵکوژیی ئەرمەنییەکان لەلایەن دەوڵەتی توركیاوە لەجەنگی جیهانی یەکەم دا بە جینۆساید کراوە.

جێن پساكی وتەبێژی كۆشكی سپی رایگەیاندووە، کۆشکی سپی لەڕۆژانی داهاتوودا قسەی دەبێت لەسەر بابەتی کۆمەڵکوژیی ئەرمەنییەکان كەلەجەنگی جیهانی یەكەم لەلایەن ئیمپراتۆرییەتی عوسمانییەوە ئەنجامدراوە.

مەولود چاوش ئۆغلۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، هەر جووڵەیەک لەلایەن جۆ بایدن سەرۆكی ئەمەریكاوە بۆ وەسفکردنی ئەرمەنییەكان بەجینۆساید زیانی زیاتر بە پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات دەگەیەنێت

لەكاتی بانگەشەی بۆسەرۆكایەتی ئەمەریكا جۆبایدن رایگەیاند پشتگیری لە هەوڵانە دەکات بۆ ئەوەی کوشتنی ئەرمەنییەكان وەك جینۆساید بناسرێت.

ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە، ئەو جووڵەیەی ئەمەریكا دەربارەی بەجینۆساید ناساندنی ئەمەرمەنییەكان و تۆمەتباركردنی توركیا بەكۆمەڵكوژی بەوشێوەیەیە کە تورکیا توڕە بکات و پەیوەندییەکانی نێوان دوو ئەندامی ناتۆ خراپتر بکات .

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا