پۆڵەتیک پرێس
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، وڵاتەکەی نیگەرانە لەو راپۆرتانەی باس لە تەقەکەردن و هێرشکردنەسەر خۆپیشاندەرانی میانمار دەکەن لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو وڵاتەوە.
لەوبارەیەوە نێد پرایس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، “هەست بە دڵەڕاوکێیەکی قوڵ دەکەین لەبارەی ئەو راپۆرتانەی تێیاندا ئاماژە بەوەکراوە، هێزە ئەمنییەکانی میانمار بەردەوامن لە تەقەکردن لە خۆپیشاندەران و دەستگیرکردنیان”.
پێشتریش کارمەندانی فریاکەوتن ئاماژەیان بەوەکرد، دوو کەس لە ماندالای، دووەم گەورەترین شاری میانمار لەدوای ئەوەی پۆلیس تەقەیان بەسەر خۆپیشاندەراندا کردووە کوژراون.
زیاتر لە دوو هەفتەیە خۆپیشاندانەکان لە میانمار بەردەوامیان هەیە، بەڵام رۆژی شەممە یەکێک بوو لە خوێناویترین رۆژەکان لە سەرەتای دەستپێکردنی خۆپیشاندانەکانەوە.