پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا به زمانی كوردی په‌یامێك له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر له‌باره‌ی به جینۆساید ناساندنی كۆمه‌ڵكوژی ئێزدییه‌كان بڵاوكرده‌وه و دەڵێت، “ئێستا ئەڵمانیا ماڵی گەورەترین رەوەندی ئێزیدییە لە جیهاندا”.
دوای بەجینۆساید ناساندنى کۆمەڵکوژی ئێزیدییەکان لەلایەن پەرلەمانی وڵاتەکەیەوە ئانالێنا بێیربۆك، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا تویتێكی له‌باره‌ی بڕیاری په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی سه‌باره‌ت به جینۆساید ناساندنی كۆمه‌ڵكوژی ئێزدییه‌كان بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، “بوندستاگ بڕیاریدا، تاوانەکانی داعش لە دژی ئێزیدییەکان وەک خۆیان ناو بنێت: جینۆساید”.
وتیشی، سێ ساڵ لەمەوبەر چەند ژنێکی ئێزیدیم لە عێراق بینی: رفێندرابوون، کۆیلەکرابوون، دەستدرێژیان کرابووە سەر، ئێستاش ئازارەکانیان بەرم نادەن”.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا جەختیشیکردەوە، هیچ بڕیارێکی پەرلەمانی لەم جیهانەدا ناتوانێت ئازارەکانی ئێزیدیەکان کۆتایی پێبێنیت، بەڵام پێموایە ئەم بڕیارەی پەرلەمانەکەمان جیاوازییەک دروستدەکات و هەنگاوێکی چارەنووسسازە بۆ ساڕێژکردنى ئازارەکانی ڕزگاربوان”.
هه‌روه‌ها ئانالێنا بێیربۆك ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، ئەمڕۆ وڵاتی ئێمە ماڵی گەورەترین رەوەندی ئێزیدییە لە جیهاندا و دەنگدانی ئەمڕۆش قەرزارباری رۆڵی ماندوونەناسانەی ئەوانە.
ئەمرۆ پێنج شەممە پەرلەمانی ئەڵمانیا به زۆرینه‌ی ده‌نگ کۆمەڵکوژی ئێزدییەکانی بە جینۆساید ناساند و پێشتریش ١١ وڵاتی دیکە کۆمەڵکوژی ئێزیدیەکانیان بە جینۆساید ناساندبوو.