سەرۆکی هەرێم و وەزیری پێشمەرگە تاوتوێی پرسی ڕێکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە دەکەن

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری پێشمەرگە کۆبۆوە، بۆ تاوتوێ کردنی چەند پرسێک گرنگترینیان ڕێکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە.

وەزارەتی پێشمەرگە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە، کۆبووەوە.

لەکۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ کرا، سەبارەت بە پێویستییەکانی ئێستای پێشمەرگە و دۆخی پێشمەرگه و پەیوەندییەکانی پێشمەرگە، لەگەڵ وەزارەتی بەرگری عێراق، هاوکات بەبایەخەوە بەرەو پێشبردنی پڕۆسەی چاکسازی و گۆڕانکارییەکانی ناو وەزارەت و رێکخستنەوەی هێزەکان تاوتوێکرا.

هاوکات جەختکرایەوە لەسەر زەڕووریەتی خێراترکردنی پڕۆسەی چاکسازی سەربازی و باشترکردنی ژیان و گوزەرانی هێزەکانی پێشمەرگە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا