توشبووانی كۆرۆنا ٣٣ ملیۆنی تێپەڕاند

پۆڵەتیك پرێس

بەپێی نوێترین ئاماری رێكخراوی تەندروستی جیهانی ژمارەی توشبووانی كۆرۆنا ٣٣ ملیۆنی تێپەڕاندووە و نزیكەی ملیۆنێك كەسیش بە ڤایرۆسەكە گیانیان لەدەستداوە.

رێكخراوی تەندروستی جیهانی بڵاویكردەوە، ژمارەی توشبووانی كۆرۆنا لە جیهاندا ٣٣ ملیۆن و ٧٥ هەزار كەسی تێپەڕاند، كە زۆرترین توشبوو لە وڵاتانی ئەمریكا، هیندستان، بەڕازیل، روسیا و كۆڵەمبیا دایە.

باسی لەوەشكردووە، نزیكەی ملیۆنێك كەس بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە، كە زۆرترینی لە هەریەك لە وڵاتانی ئەمریكا، بەرازیل، هیندستان، مەكسیك و بەریتانیادا بووە.

تەندروستی جیهانی رایگەیاندووە، تائێستا نزیكەی ٢٤ ملیۆن و ٤١٧ كەس لە كۆرۆنا چاكبوونەتەوە.

هاوكات لە هەرێمی كوردستانیش بەپێی دوایین ئامارەكانی وەزارەتی تەندروستی، تا ئێستا ٤٥ هەزار و ٢١٥ كەس توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش ٢٨ هەزار و ٩٣٨ كەسیان چاكبوونەتەوە و هەزار و ٦٥٠ كەسیشیان گیانیان لەدەستداوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا