پەرلەمان باردۆخی كۆرۆنا لە ناوەندەكانی خوێندن تاوتوێدەكات

پۆڵەتیك پرێس

لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی كوردستان بۆ تاوتوێكردنی بارودۆخی كۆرۆنا لە ناوەندەكانی خوێندن لە هەرێمی كوردستان كۆدەبێتەوە.

موسلیم عەبدوڵا، ئەندامی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی كوردستان، بە پۆڵەتیك پرێس-ی راگەیاند:” دوای دەستپێكردنەوەی دەوام لە ناوەندەكانی خوێندن ژمارەیەك خوێندكار لە كوردستان تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، بەڵام هێشتا بارودۆخەكە باشەو نەگەیشتووەتە ئاستی مەترسیدار تا بیر لە كەمكردنەوەی دەوام یان داخستنی ناوەندەكانی خوێندن بكەینەوە.

وتیشی:جێبەجێكردنی رێنماییە تەندروستییەكان دەبێتە هۆی ئەوەی دەستپێكردنەوەی پرۆسەی خوێندن باشتربڕوات و ئاسانتركێشەكان چارەسەربكرێن.

موسلیم عەبدوڵا باسی لەوەشكرد، بەوردی چاودێری پرۆسەی خوێندنیان كردووە و رۆژی دووشەممە 15ی شوبات لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوە و پێشنیازی لیژنەكەیان دەدەن بە حكومەتی هەرێم لەسەر بارودۆخی خوێندن و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ناو بەشێك لە خوێندكاران لە قوتابخانەكاندا.

لە رۆژی 6ی شوبات دەرگای ناوەندەكانی خوێندن كرایەوەو پرۆسەی خوێندن دەستی پێكردەوە بەگوێرەی ئامارەكانی وەزارەتی تەندروستی لەو ماوەیەدا ژمارەیەك خوێندكار و مامۆستا تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، بڕیاریشە رۆژی 23 ی ئەم مانگە لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا بۆ هەڵسەنگاندنی پرۆسەی خوێندن و رەوشی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان جارێكی تر كۆببێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا