گەڕانەوەی هەولێر بۆ باوەشی خاوەنە راستەقینە و هەمیشەییەکەی هەولێریەکان

لە نامەیەکی کراوەدا

لە شانە چەکدارەکانی بروسک و رێکخستنە نهێنییەکانی ناو شارەوە بۆ باوکی ڕێناس ، ئێمە ساز و ئامادەین .

 

ئێمەی جوامێرانی خۆبەخش و رێکخستنە نهێنییەکان  شانە چەکدارەکانی بروسکی ئەوێ ڕۆژێ ، زۆر باش ئەزانن کە زیاتر لە سێ دەیەیی بەر لە ئەمڕۆ ، ترس و تۆقان و زیندانی کردن و شەهید کردنی رۆلەکانمان و خاپوور کردنی هەزاران گوند و کیمیاباران و ئەنفال کردنی میللەتەکەمان ئەرکی لە پێشینەی رژێمە دڕندەکەی بەعس بوو ، هەر بۆیە بەر لە یازدەی سێ و لەو سەردمدا ، لەناوبردنی دوژمن و وەدەرنانی رژێمی بەعس ، ببوو بەئەرکێکی پیرۆز بۆ سەر شانی هەر تاکی ئازاو ئازادی گەلەکەمان .

 

باوکی ڕێناس ئێوە ئەو سەرکردە مەیدانی و پۆڵاینەی شاخ و زیندانەکانی شار و خاوەنی سەدان و هەزاران چالاکی و داستانی بێ ووێنەی مێژوویی لەچاوەڕوانی هەڵێک بوون ، بۆ ڕزگاری و ئازادی سەرتاسەری تەواوی خاکی پیرۆزی کوردستان و هەولێری دێرین و پایتەختی هەرێمی کوردستان .

 

بەدڵنیایی و بەبێ گومان باوکی ڕێناس هەر تۆ بووی بەتاجی سەری ڕاپەڕین و بەشداری گەورەتان لە نەخشە داڕشتن و ڕابەرایەتی یەکەمین گڵپەی ڕاپەڕین لە ڕانیەی دەروازە وە تاکو ئازادکردنی کەرکوکی قودسی کوردستان گرتە ئەستۆ ،

 

ئەی هەڵۆ بەرزە فڕەکەی شۆڕشی نوێ ، لە ڕۆژێکی وەکو ئەمڕۆ ئێمەی پێشمەرگە و رێکخستنە نهێنییەکان و شانە چەکدارەکانی بروسک ، لەژێر فەرمان و بڕیاری ئێوەدا بە هاوکاری و جۆش و خرۆشی خەڵکی ڕاپەڕیووی شاری هەولێر ، لەگەڵ یەکەم گەزەنگی بەیانی یازدەی سێ دا لەماوەی چەند کاتژمێرێکی کەمدا چۆک بە دڕندەترین و بەهێز ترین دکتاتۆری سەدەی ڕابردوو دادرا ، پیرە قەڵا و منارەی چۆلی بۆ هەتاهەتایە ئازاد و ئازا و رزگار کرا .

 

ئەی باوکی ڕێناس گەورە و سەروەری هەولێری و کوردستانیان ، ئێمە و تەواوی کورد و کوردستانیان گەواهیدەری ئەو راستیەین ، کە ڕاپەڕین و ڕژانی خوێنی رۆڵەکان بۆ ئازادی و دیموکراسی و فەراهەم کردنی ژیانێکی یەکسانی بوو ، بۆ تەواو کوردستانیان و هەولێریەکان ، بەڵێ لە دوای ڕاپەڕین و لە چەند ساڵی یەکەمی دوای ڕاپەڕین بەرهەمی ڕاپەڕین دروستکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان بوو بەڕابەرایەتی و سەرۆکایەتی باوکی ڕێناس .

 

بەڵام بەداخەوە دوای چەند ساڵێکی کەم و بەهۆی شەڕی نەگریسی ناوخۆی سەپێنرا و بەسەر ئێوە و میللەتەکەمان ، دەستکەوت و بەرهەمەکانی ڕاپەڕین کەواتە ژێر پرسیارەوە ، دوای تێپەڕبوونی ئەو قۆناغە کاتییە ناخۆش و پڕ نەهامەتیە سەپێنراوەی سەر ئێوە و تەواوی میللەتەکەمان ، جارێکی تر کاریگەری و دەست و بازووی گەورەیی باوکی ڕێناس لەسەرۆکایەتی هەرێمەوە ، بوو بە ئاوەدانی و دیموکراسی بۆ هەولێریەکان و تەواوی کوردستانیان.

 

هەروەها تێپەڕبوونی قۆناغی پڕ مقاومەتی بەرەنگاری گەورەترین گروپی تیرۆریستی جیهانی لە شەڕەکانی داعش ، هەر ئێوە بوون بە قەلغانی پاراستنی تەواوی کوردستان و لەسەر ئاستی جیهانی بوون بە خاوەنی گەورەترین ناسناوی ئاشتی و بەدەستهێنانی خەڵاتی بیکاسۆسی زێرین لە ووڵاتی ئیتالیا .

 

باوکی ڕێناس ئەی سەرۆک و سەرکردەی رووحی و هەمیشەیمان ، دوای تێپەڕبوونی سی و دوو ساڵ لە ڕاپەڕین ئێمەی رێکخستنە نهێنییەکانی ناو شار و شانە چەکدارەکانی بروسکی ئەوێ ڕۆژێ و کەس و کاری شەهیدان و پێشمەرگە و پێشمەرگە دێرینەکان و زیندانی سیاسی و تەواوی دانیشتووان و هاوڵاتیانی هەولێر و نەوەکانی ئێستامان ، هەست بەجیاوازی و نایەکسانی و نادادپەروەری گەورە دەکەین لە زۆرینەی بوارەکانی ژیانی هاوڵاتیانی بوون و شێوازی نادادی لە حوکمڕانیدا .

 

ئەوێ ڕۆژێ لە ئێزگەی دەنگی گەلی کوردستانەوە چاوەڕوانی بیستنی بروسکە هەواڵی ( لەباوکی ڕێناسەوە بۆ شانە چەکدارەکانی بروسک ، لێتانەوە نزیکین دەست بەکار بن ) بووین ،. بەڵام لەئێستا و لەو نامە کراوەیەمانندا دەمانەوێ لەگەڵ گەنجان و لاوان و نەوی دواڕۆژمان ، بەڵێن بدەین لەژێر ناوی گەورەیی کاک کۆسرەت و بەسەرپەرشتی ڕاستەوخۆی هەر دوو کوڕانی ئازا و سەرکردە و لاوەکانی ئێستامان  .

 

هەڵبژاردنی ئەمساڵ بکەین بە هەڵبژاردنی گەڕانەوەی مافە سەرەتاییەکانی ژیان لە هەموو بوارەکان و کۆتایی هێنان بە جیاوازی هاووڵاتی بوون ، دیموکراسی بۆ هەمووان لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان بەرجەستە و دەستەبەر بکەین .

 

بەشێک لە وەڵام و عەشقی کاک کۆسرەت بۆ هەولێر و هەموو شارەکانی کوردستان و کورد و کوردستانیان لە کۆپلە شیعرێکی شاعیر گەورەی گەلەکەمان شیرکۆ بێکەس دا دەبینرێ کە دەڵێت .

 

بەو خودایەی بێ شەریک و لامەکان و واحیدە

عەشقی تۆ نەوعێ لە دڵما ئاگری کردۆتەوە

ئاگرێکی وا ، هەزار ساڵ ئاوێ بڕژێنێتە سەر ،

قەد گڕو کڵپە و بڵێسەی تا ئەبەد نەکوژێتەوە

 

لەکۆتاییدا ئەو یادە پیرۆز و ڕۆژە مێژووییە دەکەین بە هەنگاوی گەڕانەوەی تەواوەتی هەولێر بۆ باوەشی خاوەنە ڕاستەقینە و هەمیشەییەکەی .

 

سەنگەر عبدالصمد

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا