بە جدی کاک مەسرور بەڕاستیەتی؟

ئەگەر کێشە گەورەکانی گەندەڵی و تاڵانی و خراپ بەڕێوەبردن ھەرێم بەپێدانی سەرۆکایەتی کۆمار کۆتایی پێبھاتایە و پێداگریەکانی پارتی بە ڕێبەرایەتی بارزانی باوک و کوڕ لانیکەمی پەیوەندی بە مافی گەل و شایستەیی دیموکراسیەوە ھەبوایە ئەوا وەک باقی پۆستە باڵاکانی ئەم ھەرێمە با یەکێتی ھەرچی زوە بەگەردن ئازادی بیبەخشیبوایە بە پارتی، بەڵام کە بابەتەکە لە قاودانی یەکێتی و شکاندنی ئیرادەیەتی شێروڕێوی پێویست نیە یەکێتی نابیت بیدات و بڕایەوە.

ھەر بەجدی مەسرور بارزانی بەڕاستیەتی یان نەشئەی نوێکردنەوەی بەخۆڕایی پۆستەکەی گرتویەتی کە باسی یەکلاکردنەوەی پۆستی سەرۆکایەتی کۆمار دەکات لە پەرلەمان؟ ئاخر خۆ ئەو پیاوە لەسەر مەریخ نەبوە ھەتا نەزانێ چۆن پەرلەمانێکمان لێرە ھەیە؟! یان نەیزانیبێ حزبەکەی ئەو چۆن لەمێژودا پەرلەمانی کردوە بە تەیرێکی مەعقول، گاھێک بردویەتیە مەیدانی حەیوانان و جارێکیش بەدەبابەی بەعس و جارێکی دیکەش بە زەبری ھێز لە پردێوە شکۆی وردوخاش کردوە؟!

ئاخر قوربان پەرلەمانی چی و زۆرینەی پەرلەمانی چی؟ پەرلەمان ھەر لە مەیدانی حەیوانانەوە ھەتا بە زەبری ھێز گەڕاندنەوەی سەرۆکەی دەگات لە پردێ ئەوە حاڵیەتی، ئەو زۆرینە پەرلەمانیەش کە ئێوە زۆر بەجدی باسی دەکەن کوێرێکیش دەزانێت ھەر لەسەرچاوەوە بۆگەنە، زادەی بەکارھێنانی ناڕەوای کورسی کۆتاکان و ساختەکاری ھەڵبژاردن و لیستی پیس و گۆڕینی دیموگرافیای ده‌نگده‌ران و کۆمیسۆنی حزبی و یاسا و میکانیزمی بەتەقەڵی زەرد درواوە!

سلێمان عەبدوڵا یونس

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا