بانکی ناوەندیی زیاد لە 144 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە و بەهای دۆلاریش لە بەرزیدایە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ پێنجشەممە نرخی دۆلار لە بەرزیدایە و بەهای 100 دۆلار یەکسانە بە 158 هەزار دینار.

لەلایەکی دیکەوە ئەمڕۆ بانکی ناوەندیی عێراق بڕی 144 ملیۆن و 951 هەزار و 21 دۆلاری خستە بازاڕەوە.

هاوکات، لەو بڕە دۆلارە، 83 ملیۆن و 151 هەزار و 21 دۆلاری بۆ حەواڵە ڕۆشتووە و بڕی 61 ملیۆن و 800 هەزار دۆلاریشی بەشێوەی نەقد خستووەتە بازاڕەوە.

لەماوەی ڕابردوودا بانکی ناوەندیی عێراق بڕیاریدا بەهای دۆلار لە 1300 دیناردا جێگیربکات، هەرچەندە تا ئێستا لە بازاڕە ناوخۆییەکان کار بەو بڕیارە ناکرێت.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا