تۆمەتبارێك بەتۆمەتی دزینی پاتری ئۆتۆمبێل دەستگیردەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان بڵاویكردۆتەوە، دوای ئەوەی چەند هاووڵاتیەك سكاڵایان هێنایە بنكەی پۆلیسی شەهیدانی قەزای كەلارو ئاگاداریان كردینەوە كە شەوان پاتری ئۆتۆمبێلەكانیان لە جۆری بارهەڵگر لەلایەن كەسانی نەناسراوەوە دەدزرێت ئەم تاوانە چەن جارێك دووبارە بۆتەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، دوای لێكۆڵینەوەو بەدواداچوون بنكەی پۆلیسی شەهیدان توانیان تۆمەتبار دەستگیربكەن دوای لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا دانی بەوەدانا كە پاتری چەندین ئۆتۆمبێلی بارهەڵگرو ماتۆڕسكیلی دزیوە.

هێما بەوەشكراوە، لە ئێستادا بە بڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی 443 بەندكراوەو لێكۆڵینەوە لەگەڵی بەردەوامە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا