پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
کوردێکی شاری مهاباد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە ماوەی 10 ڕۆژ بەپێ بەڕێکەوتووە بۆ سلێمانی بەمەبەستی سەردانیکردنی مەزاری مام جەلال تاڵەبانی.
ئەو گەنجە کوردە ناوی سەعد حەلاجە و خەڵکی شاری مهابادە و ئەمڕۆ 31ی ئابی 2022 گەیشتە سلێمانی و ڕایگەیاند، “هیوادارم هاتنی ئێمە سەرەتایەک بێت لە پەیوەندی سیاسی نێوان گەلی ڕۆژهەڵات و یەکێتیدا”.
وتیشی، “مام جەلالى باوک و براى هەمووان، چەسپێنەرى ئاشتى و برایەتى و پێکەوەژیان، سەرۆکى مێژوویى و ڕابەرى هەڵکەوتوو، تێکۆشەرى کۆڵنەدەرى زیاتر لەنیو سەدەى خەباتى رزگارى کوردستان زۆر زیاتر لەوە هەڵدەگرێت کە بۆم کردوە و زۆر شت لەوەوە فێربووین”.