پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند، عێراق لەگەڵ ئیمارات، قەتەر و تورکیا لەبارەی پڕۆژەی ڕێگای پەرەپێدانی عێراقی-تورکی، گفتوگۆکانیان چڕ کردووەتەوە.
هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا ئاشکرایکرد، عێراق لەگەڵ ئیمارات، قەتەر و تورکیا گفتوگۆی جی لەبارەی پڕۆژەی ڕێگای پەرەپێدانی عێراقی-تورکی دەکەن.
ئاماژەی بەوەکرد، لەدوای گۆڕانکارییە جیۆسیاسییەکانی ئەم ساڵانەی دوایی وەک، پەتای کۆرۆنا، جەنگی ڕوسیا و ئۆکرانیا، کێبڕکێکانی نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکان و ڕۆژئاوا و چین، ڕێگای نوێی بازرگانی گرنگییەکی زۆری هەیە.
جەختیکردەوە، جارێکی دیکە دەستیان بە باس کردن لە ڕێگا بازرگانییەکانی دیکە کردووەتەوە، کە پێشتر لەڕووی تیۆرییەوە تاوتوێکراون.